نوفمبر 2016

وتەبێژى خوێندنى باڵا: تائێستا هیچ بڕیارێک لەبارەى زانکۆى ئیشق لە هەرێمى کوردستان نەدراوە

Ishk.jpg

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان دڵنیایى دەداتە خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆى ئیشق هەر بڕیارێک لەبارەى زانکۆکە دەربچێت بەرژەوەندى خوێندکاران و بەردەوامى پرۆسەى خوێندنیان لەبەرچاو دەگیرێت.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت زانکۆى ئیشق لە هەرێمى کوردستان پاڵپشت بە یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان دامەزراوە، تائێستاش هیچ بڕیارێک لەبارەى زانکۆى ئیشق لە هەرێمى کوردستان نەدراوە، هەر بڕیارێکیش لەبارەى ئەم زانکۆیە دەربچێت ئێمە بەرژەوەندى خوێندکاران و کوالێتى خوێندن لەبەرچاو دەگرین، وتیشى حکومەتى هەرێم و وەزارەتەکەمان هەر بڕیارێک لەسەر ئەم بابەتە دەربکات، بەردەوامى پرۆسەى خوێندنى خوێندکاران رەچاودەکرێت، چونکە ئەرکى سەرەکیمان بەردەوامیدان بە پرۆسەى خوێندنیان دەبێت.