ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆبوونەوەی ژمارە (١٢) لە ڕێکەوتی ڕۆژی سێشەممەی (١٤/٨/٢٠١٢)، بڕیاریدا لەسەر پەسەندکردنی پلانی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣)، لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەکەم//مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەر:
1 / مەرجى تەمەن ( ٤٥) چل و پێنج ساڵ بێت، واتە لە ڕێکەوتى لە دایکبوونى (٣١/١٢/١٩٦٧) ەوە.
2/ مەرجى توانستى کۆمپیوتەر :
ا-بڕوانامەى (ICDL)ى سێنتەرێکى باوەڕپێکراوى هەبێت .
ب-بڕوانامەکانى زانکۆکانى هەرێم کە خوازیاران بە کردنەوەى خول بەدەستیان هێناوەلەساڵى (2008)ەوە بەسەرەوە تادوایین ڕۆژى پێشکەشکردن.
ج- مەرجى توانستى کۆمپیوتەر هەڵگرانى بڕوانامەى (بەکالۆریۆسى کۆمپیوتەر ) ناگرێـتەوە.
3/ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى:
ا- تاقیکردنەوەى ئەلیکترۆنى بەگوێرەى ئەم خشتەیە:-
|
password |
IELTS |
TOEFL ITP |
TOEFL Computer based |
TOFEL IBT |
TOEFL PBT |
Pearson PET |
زانستە سروشتى وزیندوەکان |
4,5 |
4 |
475 |
133 |
40 |
450 |
10-28 |
زانستە مرۆڤایەتیەکان
|
4 |
3,5 |
450 |
113 |
30 |
425 |
|
-
بڕوانامەکانى سێنتەرى زمانى ئینگلیزى زانکۆکانى هەرێم بۆ ماوەى (٥) ساڵ کارى پێ دەکرێت، بەمەرجێک ماوەى خولەکە لە ( ١٦٠) کاتژمێر کەمتر نەبێت.
ت- اقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى ( Password، ITP و هاوشێوەیان) تەنها بۆ ئیمساڵى خوێندن (٢٠١٢-٢٠١٣) کارى پێدەکرێت. وە بۆ ساڵى داهاتوو تەنها کار بە تاقیکردنەوەکانى (TOFEL و IELTS ) دەکرێت لەگەلڕ بڕوانامەکانى سێنتەرەکانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێم.
ج- مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى هەڵگرانى بڕوانامەى (بەکالۆریۆسى ئینگلیزى)
ناگرێتەوە.
4/ مەرجى ساڵانى خزمەت:
بوونى دوو ساڵ خزمەتى فعلی تا ڕێکەوتى (30/10/2012) بۆ خوازیارانى دامەزراو ( دامەزرابن لە دام و دەزگاکانى حکومەتى هەرێم). وە بۆ ئەو خوازیارانەى کە دانەمەزراون پێویستە (2) ساڵ بەسەر دەرچوونیان و بەدەستهێنانى دوا بڕوانامەى بەکالۆریۆسەکەیان لە زانکۆ تێپەڕ بووبێ تا (30/10/2012) ، جگە لەو خوازیارانەى کە یەکەمى سەر بەشە زانستیەکەیانن پێویستە (1) ساڵ بەسەر دامەزراندن یان دەرچوونیان تێپەر بووبێ.
5/ مەرجى کۆنمرە:
پێویستە کۆنمرەى بەکالۆریۆسى خوازیار لە (65) بەسەرەوە بێت. جگە لە کۆلێژ و بەشە پزیشکیەکان (المجموعە الطبیە) کە کۆلێژەکانى (پزیشکى ، پزیشکى ددان، پەرستارى، دەرمانسازى) دەگرێتەوە، ڕەچاوى کۆنمرەیان ناکریت.
6/مەرجى توانستى زانستى:
ڕێژەى (70%) لەسەر بنەماى کۆنمرەى بەکالۆریۆس دەبێت، وە رێژەى (30%) لەسەر تاقیکردنەوەى زانستى دادەنرێت، بە مەرجێک ئەنجامى تاقیکردنەوەکە لە (15) کەمتر نەبێت، واتا مەرجە کە خوازیارەکە لە تاقیکردنەوە زانستیەکە دەربچێت. وە کۆى گشتى نمرەکەى (ئەنجامەکەى) لە (60%) کەمتر نەبێت، جگە لە کۆلێژ و بەشە پزیشکیەکان (المجموعە الطبیە) کە کۆلێژەکانى (پزیشکى ، پزیشکى ددان، پەرستارى، دەرمانسازى) دەگرێتەوە.
دووەم/ دەستنیشانکردنى کاتەکانى تایبەت بە خوێندنى ماستەر (تەقویمى خوێندنى ماستەر)، بەم شێوەیەى خوارەوە:
1/ ماوەى پێشکەش کردن لە ڕێکەوتى (28/8/2012 تاکو 27/9/2012) دەبێت.
2/ تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لە ڕێکەوتى (10/10/2012) دەبێت.
3/ ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (25/10/2012) ڕادەگەیەندرێت.
4/ دەستپێکردنى خوێندن لە ڕێکەوتى (4/11/2012) دەبێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ٢٧/٨/٢٠١٢