به له بەرچاوگرتنى ئەو بارودۆخەى له ئێستادا شاره کانى ناوەند و باشوورى عێراق پێدا تێدەپەرێت، و له پێناو پاراستنى ژیانى ئەو خوێندکارانەى که هاووڵاتى هەرێمى کوردستانن و ئێستابە ئاگاداری و رەزامەندی حکومەتی هەرێم له زانکۆکانى ناوەڕاست و باشوورى عێراق دەخوێنن.
ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١/٣/٢٠١١) بڕیارى دا ئەو خوێندکارانه بەشێوازى مێوان داری (استیظافه) بگوازرێنەوە بۆ کۆلیژ و بەشه هاوشێوەکانیان له زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
ئەو مێوانداریە لەسەر داوای خوێندکارو بە ڕەزامەندی زانکۆی خاوەن ماڵ بەپێ ی شوێنی جوگرافی ئەنجام دەدرێت.
ئەم بڕیارەتەنها ئەو خوێندکارانەدەگرێتەوەکەبه فەرمانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان رۆیشتوون وئێستا لەقۆناغى (3.2) دوو و سێ دەوام دەکەن. واتە بەلایەنی کهم قۆناغی یهکەمیان بەسەرکەوتوویی بڕیوه.