پرۆژه‌کانی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئێمه‌یڵ
مه‌کۆی گفتوگۆکان
راپرسی راسته‌خۆ
ده‌زگاى ڕاند
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له ده‌زگاى راند كرد به ئه‌نجامدانى چوار لێكۆلینه‌وه به‌مه‌به‌ستى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى و كۆمه‌لایه‌تى له هه‌رێمى كوردستان – عیراق, ئامانجى كاره‌كه‌ى راند بریتى بوو له هاوكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى په‌روه‌رده‌و خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى ئاست به‌رز, گه‌شه‌پێدان و دامه‌زراندن له كه‌رتى تایبه‌ت, دارشتنى سیسته‌مێكى كۆكردنه‌وه‌ى داتا به مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى بۆ دارشتنى ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى كه ئه‌وله‌ویه‌تێكى زۆریان هه‌یه.... زیاتر بخوێنه‌وه
ئاینده‌ى چاودێرى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان – عیراق
به‌ره‌و سیسته‌مێكى كارا, جۆرى به‌رز,به جه‌ختكردنه‌وه له (چاودێرى ته‌ندروستى).
له‌سه‌ر داواكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌زگاى راند لێكۆلینه‌وه‌ى ئه‌نجامدا بۆماوه‌ى یه‌ك ساڵ ده‌رباره‌ى چاودێرى ته‌ندروستى له هه‌رێمى كوردستان, مه‌به‌ست له لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌وه بوو به‌كارخستن و سوودلێوه‌رگرتن له سیسته‌مى چاودێرى ته‌ندروستى له 10 ساڵى داهاتوو و هه‌روه‌ها دابینكردنى بیمه‌ى ته‌ندروستى..... زیاتر بخوێنه‌وه
چه‌ند ستراتیجێك بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى تایبه‌ت و چاكسازى له ڕاژه‌ى شارستانى له هه‌رێمى كوردستان - عیراق
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له ده‌زگاى راند كرد ئه نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك به به‌كارهێنانى چه‌ند شێوازێك و شیكردنه‌وه‌یه‌ك,هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ى به به‌لگه‌و یاساكانى حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق, و ئه‌نجامدانى هه‌لسه‌نگاندن و گفتوگۆ له‌گه‌ل كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌ت و فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى تایبه‌ت.حكومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت گه‌شه به كه‌رتى تایبه‌ت بدات به ئاساندكردنى پرۆسه‌ى ده‌سپێكردن به بزنس.... زیاتر بخوێنه‌وه
پێشینه‌ى ستراتیجى بۆ باشتركردنى جۆرى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان
له ساڵى 2010 وه‌زاره‌تى پلاندانان داواى له ده‌زگاى راند كرد بۆ ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه بۆ ماوه‌ى ساڵێك ده‌رباره‌ى سیسته‌مى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان بۆ پۆله‌كانى (1-12), توێژینه‌وه‌كه پێشنیارى ئه‌وه‌ى كرد كه پێویسته 200 قوتابخانه‌ى 18 پۆلى دروستبكرێت له ساڵێكدا بۆ ماوه‌ى 10 ساڵى داهاتوو , بۆ ئه‌وه‌ى ساڵانه 110000 قوتابى نوێى بتوانێت به‌شداربێت له خوێندن, ئه‌مه پێویستى به مه‌شقپێكردنى 7000 مامۆستاى نوێى هه‌یه له ساڵیكدا....زیاتر بخوێنه‌وه
ژماره‌ى دانشتوانى هه‌رێم له گه‌شه‌دایه, تیمى ده‌زگاى راند له لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریخستوه كه له نێوان 40000 تا 50000 هه‌لى كارى نوێى ساڵلانه پێویسته دابینبكرێت به‌رامبه‌ر به‌گه‌شه‌سه‌ندنى دانشتوانى هه‌رێم, دوو ستراتیجى ده‌ستنیشانكراوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م مه‌به‌سته: یه‌كه‌م: ده‌ركێشى و ده‌ستپێشخه‌رى بازرگانى (ئینته‌ر پرونێرشیپ) ناوخۆیى و كارى نوێ و وه‌به‌رهێنانى راسته‌وخۆى بیانى. دووه‌م: سپاردنى كاره‌كانى حكومه‌ت به‌ده‌زگاى تر, یان به‌تایبه‌تى كردنى....زیاتر بخوێنه‌وه