خولی چوارهەمی بەرنامەی تواناسازی

 ئاگاداری پێشکەشکارانی ئازیزی بەرنامەی تواناسازی دەکەین کە خولی چوارهەمی بەرنامەی توانسازی لە ١/٥/٢٠١٢ ڕادەگەیەنرێت، لە کۆبوونەوەی لێژنەی تواناسازی و ناردن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێکەوتی ٢/٤/٢٠١٢ بە ووردی باس لە ئامادەکارییەکانی خولی چوارهەم و کارە تەکنیکییەکانی کرا و بڕیاری پێویست لە بارەیانەوە درا.

بۆیە پیویستە پیشکەشکاران لە ئێستاوە خۆیان ئامادە بکەن و هەول بدەن پرۆفایلی خۆیان بەهێز بکەن بەتایبەت لایەنی بەهێزکرندنی توانستی زمانی ئینگلیزی. هەروەها زۆر گرنگە کە پیشکەشکاران ئاگادار بن کە لەبەر ڕۆشنایی بڕیار و ڕاسپاردەکانی لێژنەی تواناسازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆڕانکاری بنەرەتی بەسەر مەرچەکانی پێشکەشکردن دا هاتووە بەم شێوازەی لای خوارەوە:

  1. پێویستە پێشکەشکار ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزی لە (٤) ی IELTS)) یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمانی ئینگلیزی کەمتر نەبێت.
  2. لە خولی چوارهەم دا خاڵ نادریتە نوسراوی وەرگرتن (ئۆفەر)، بۆیە پێشکەشکاران کاتی پێویستیان دەبێت کە دواتر لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی دونیا ئۆفەر بەدەست بهێنن.
  3. لەمەودوا لە پێشبڕکێدا قورسایی زیاتر دەدرێتە توانستی زمانی ئینگلیزی، بۆ نموونە بەرزترین ئاستی تاقیکردنەوەی IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمانی ئینگلیزی (٢٠) خاڵی پێ دەدرێت.
  4. پێویستە پێشکەشکاران بەردەوام سەردانی ماڵپەڕی سەرەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن بۆ ئەوەی زانیاری و رێنمایی تەواو لەبارەی خولی چوارهەمی بەرنامەی تواناسازی وەربگرن.

هاوکات لە هەمان کۆبوونەوەدا لێژنەی تواناسازی و ناردن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دا لە ڕێکەوەتی (١/٧/٢٠١٢ ) ەوە سەرجەم ئەو کاندیدانەی کە لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازیدا دەنیردرینە دەرەوە بۆ ئەو زانکۆیانەی کە خوێندن تیایاندا بە زمانی ئینگلیزییە پیویستە ئاستی توانستی زمانی ئینگلیزیان لە (٤.٥)ی (IELTS) یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی تری لیهاتوویی زمانی ئینگلیزی کەمتر نەبێت.