Expires
False
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى (بەڕێوەبەرى گشتى سێنتەرى توێژینەوەى زانستى ) لە سەرۆکایەتى زانکۆى سەڵاحەددین/ هەولێر ( بۆ جارى دووەم) ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
مەرجەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
دووەم /تێبینى :
- چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى(14/4/2019) رۆژى یەک شەممه دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
- وە هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیلە (jobs@mhe-krg.org) بنێرێت
Vacant post
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
Application deadline
2019-04-14
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەولێر
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى سەڵاحەددین/ هەولێر
Country
Iraq
Image Vacancy