له چوارچێوهی ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی سی (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) زەمالەی خوێندنی باڵا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت.
بۆیه ههر كهسێك مهرجهكانی تێدایهو ئارهزوی خوێندن لهو وڵاته دهكات، تكایه تا وادهی دیاریكراو كه (١٦/٢/٢٠١٨)یه فۆرمی تایبهت بهو سکۆلەرشیپە پڕ بكهنهوه.
یهكهم/ مهرجهكان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستهر
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دهزگا و دامهزراوهكانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە ههبێ، واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامە، دەبێت پێش ڕێکەوتى (1/1/2017) دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
- دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت. (تێبینی: ئەو بەرێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
- دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت. ( لە دایکبوانی ڕێکەوتى 1/1/1974 و بەرەو ژور).
- خوێندن لەم سکۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT).
- دەبێت داواکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- ئەم سکۆلەرشیپە پشتگیری مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەر ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (١٣٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، له ههمان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی وێبسایتی سكۆلهرشیپهكه بکەن)
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێكهوتی (15/1/2019)یە.
- بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن بۆ خودی بەرنامەک کلیک (لێــــرە) بکە
تێبینیهكان:
- وەزارەتەکەمان ئهم بوارانهی خوارهوهی بۆ پێشکەشکردن دیاری کردوە، بۆیه پێشکەشکار بۆی هەیە تهنها بۆ ئهم بوارانهی خوارهوه داواکاری پێشکەش بکات، بەڵام دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
بوارهكان:
Agriculture Environmental Management Engineering
Archaeology
Architectural Design
Business Informatics
Classical Musical Instrumental Performance
Complex Rehabilitation
Computational and Cognitive Neuroscience
Computer Science
Computer Science Engineering
Cultural Anthropology
Economic Analysis
Environmental Engineering
Ethnic and Minority Policy
Food Safety and Quality Engineering
Health Policy, Planning and financing
Hydrobiology
Management and Leadership
Materials Engineering
Mechatronical Engineering
Metallurgical Engineering
Nursing
Physiotherapy
Tourism Management
Transportation Engineering
Agricultural water Management Engineering
Urban Systems Engineering
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و، تەنها لە ڕێگەی وێبسایتی سەرەکی سكۆلهرشیپی (هەنگاریا) دەبێت.
- دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی هەنگاریا، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەو مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەڵدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بوەوه یا له خوێندن بەردەوام نەبو، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و، جارێكی دیكه بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا له ناوخۆ یا دەرەوە بکات.
- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و سکۆلەرشیپەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکەیە، بۆیه تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، لهبهرئهوه تا دەرچونی ئەنجامی سكۆلهرشیپهكه لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
یهكهم/ مهرجهكان بۆ خوێندنی باڵا/ دكتۆرا
- پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دهزگاو دامهزراوهكانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو سال خزمەتی لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە ههبێ، واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامە، دەبێت پێش ڕێکەوتى (1/1/2017) دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.
- دەبێت کۆنمرەی ماستهری لە (٪٧٠) کەمتر نەبێت (ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٧٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
- دەبێت تەمەنی لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت (لە دایکبوانی ڕێکەوتى 1/1/ 1969 و بەرەو ژور)
- خوێندن لەم سکۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT).
- دەبێت داواکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دكتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- ئەم سکۆلەرشیپە پشتگیری مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەر ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٤٥٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، لهههمان كاتدا بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت. بەڵام کرێی فرۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە بکەن).
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێكهوتی (15/1/2019) دەبێت.
- بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن بۆ خودی بەرنامەکە کلیک (لێـــــرە) بکە...
تێبینیهكان:
- وەزارەتەکەمان ئهم بوارانهی خوارهوهی بۆ پێشکەشکردن دیاری کردوە، بۆیه پێشکەشکار بۆی هەیە تهنها بۆ ئهم بوارانهی خوارهوه داواکاری پێشکەش بکات، بەڵام دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا ماستهر و دكتۆراكهی لە هەمان بوار بێت.)
بوارهكان:
Doctoral School of Clinical Immunology and Allergology
Doctoral School of Clinical Neurosciences
Doctoral School of Computer Science
Doctoral School of Computer Science and Engineering
Doctoral School of Dental Sciences
Doctoral School in Economics
Doctoral School of Education
Doctoral School of Environmental Science
Doctoral School of Fine Arts
Doctoral School of Forestry and Wildlife Management Sciences
Doctoral School of Information Science and Technology
Doctoral School of Landscape Architecture and landscape ecology
Doctoral School of Materials Sciences and Technologies
Doctoral School of Mathematics and Computational Sciences
Doctoral School of Mathematics and Computer Sciences
Doctoral School of Mental Health Sciences
Doctoral School of Military Engineering
Doctoral School of Military Sciences
Doctoral School of Pharmaceutical Sciences
Doctoral School of Psychology
Doctoral School of Safety and Security Sciences
Doctoral School of Transportation and Vehicle Engineering
Nutritional Science PhD Program
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و، تەنها لە ڕێگەی وێبسایتی سەرەکی سکۆلەرشیپى (هەنگاریا) دەبێت.
- دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی هەنگاریا، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی ئەو مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەڵدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بوەوه یا له خوێندن بەردەوام نەبو، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و، جارێكی دیكه بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا له ناوخۆ یا دەرەوە بکات.
- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و سکۆلەرشیپەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە.
- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە رێگەی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکەیە، بۆیه تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، لهبهرئهوه تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە لە ڕێگەی وێبسایتی وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.