وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى پزیشکان دەکات ،کە زانکۆى هەولێرى پزیشکى پێویستى بە گواستنەوەى ڕاژەى (٧) پزیشک هەیە ، جا هەر بەرێزێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى خوارەوەى تێدا بە دى دەکرێت دەتوانێت لە کاتى دیاریکراودا سةردانى تۆمارى سەرۆکایەتى زانكؤى هةولێرى پزیشکى بکات .
مەرجەكان:
ژ |
ئاستى بڕوانامە |
پسپۆرى داواکراو |
ژمارەى پێویست |
1 |
بکالۆریوس |
دروست کردنى ددان |
٤ |
2 |
بکالۆریوس |
شانەزانى دەم |
١ |
3 |
بکالۆریوس |
نەخۆشى زانى دەم |
١ |
4 |
بکالۆریوس |
تیشکى دەم |
١ |
تێبینیەکان :
1. پیویسته داواکار پێشتر لە یەکێک لە فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێم دامەزرابێت ، واته ئەمە هەلی گواستنەوەى ڕاژەیە نەک دامەزراندن .
2 . ئەم گواستنەوەیه لە سەر بنەماى شارەزایى و لێهاتویى و کێبرکێکردن دەبێت .
3. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (cv)و پوختەى راژە کۆتایى دەوامى ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى 18/11/2018)) دەبێت.