ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

logoy wezratt

چەند وێبسایتێکى ئەلکترۆنى هەواڵى جۆراو جۆریان سەبارەت بەکردنەوەى زانکۆیەکى کەنەدى تایبەت بڵاوکردۆتەوە، بۆیە وه‌ك وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەپێویستمان زانى ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.

وەزاەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونى دەکاتەوە پڕۆژەیەک بۆ کردنەوەى زانکۆیەکى کەنەدى تایبەت پێشکەش بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کراوە.

لە ماوەى ڕابردودا پڕۆژەى کردنەوەى زانکۆیەکى کەنەدى لەلایەن (زانکۆى ئەلبێرتا)ەوە  پێشکەش بە وەزاتەکەمان کرا، لە ئێستادا لە قۆناخەکانى هەڵسەنگاندن و پیداچونەوەى دڵنیاى جۆریەو، تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەو بارەیەوە نەدراوە.