ڕاگه‌یاندنی ده‌رفه‌تی (45) زەماله‌ی خوێندن (به‌كالۆریۆس، دکتۆرا) له‌ ڕوسیای فیدرال

russya.jpg

 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، مامۆستا و فەرمانبەرانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی ڕوسیای فیدراڵ چل و پێنچ زه‌ماله‌ی خوێندن (5 بەکالۆریۆس و40 دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان.

بۆ هەرکەسێک کە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا بەلەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە هەیە ، تکایە داواکاری لە ڕێگەی فۆرمی هاوپێج پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکات.

یەکەم / تێبینیە گشتیەکان:

1.کاندیدانی سەرکەوتوو و یەدەگی زەمالەکانی وڵاتی (هەنگاریا، چین، تورکیا و قوبرس) بۆ ئەم ساڵ، بە هیچ شێوەیەک ناتوانن داواکاری بۆ ئەم زەمالەیە پێشکەش بکەن.

2. خوێندکار و قوتابیانى بەرنامەی تواناسازی کە ئێستا بەردەوامن لە خوێندن بۆیان نیە داواکاری پێشکەش بەم زەمالەیە بکەن.

3. دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی کە ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدا بەدی ناکرێت، بەهەمان بۆیان نیە داواکاری پێشکەش بەم زەمالەیە بکەن.

4. لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی هاوپێچ، زانیاری ناتەواو و یان پڕکردنەوەی فۆرمەکە بە بەهایەک کە داواکراو نەبێت، بە هیچ شێوەیەک پرۆسێس ناکرێت.

5. داواکاری پێشکەشکردن بۆ زیاتر لە بەرنامەیەکی ئەم زەمالەیە، هیچ کامێک لە داواکارییەکان پرۆسێس ناکرێت.

6. هەر پێشکەش کارێک، زیاتر لە جارێک داواکاری پێشکەش بکات، بەهەمان شێوە داواکارییەکەی پرۆسێس ناکرێت.

7. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن داواکارى ڕێکەوتى (٥/٥/٢٠١٦) دەبێت، ئاره‌زومه‌ندانی خوێندنی به‌كالۆریۆس، دكتۆرا ده‌توانن لە ڕێگەی ئەم فۆرمەوە داواكارییه‌كانی پێشكه‌ش بكه‌ن:

 (https://docs.google.com/forms/d/1rBy-Dnvp_dWvDStKq-qKbHzW7gHZ992mtlq0OEW6Ofc/viewform?c=0&w=1 )

* هەر بەرێزێک کە داواکاری پێشکەش بەم زەمالەیە دەکات و ئەم تێبینیانەی سەرەوە لە بەرچاو نەگرێت، ئەوا جگە لە پرۆسێس نەکردنی داواکاریەکەی، کاردانەوەی یاسایشی بەرامبەر دەکرێت.

یه‌كه‌م/ مەرجەکان بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس: (٥) کورسی

1. دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

2. دەبێت پێشکەشکار دەرچوی خوێندنی زانستی یان وێژەیی بێت.

3. تەمەنی لە ٢٥ سال زیاتر نەبێت.

4. کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

5. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى ڕوسیا مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلاری وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت. هەروەها کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.

6.  کرێی فرۆکە و بیمەی تەندروستی دەکەوێتە ئەستۆی خودی قوتابی و خوێندکارەکە.

Bachelor:

ژمارەی کورسی

بوار

5

Linguistic and Literature

 

 

دوه‌م/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا: (40) کورسی

 

1. پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2. پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

3. دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە ٪٧٠ کەمتر نەبێت

4. دەبێت تەمەنی لە 45 ساڵ زیاتر نەبێت

5. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

6. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی ڕوسیا مانگانە بڕی (٢٥٠) دۆلار وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت.

7. کرێی فرۆکە و بیمەی تەندروستی دەکەوێتە ئەستۆی خودی قوتابی و خوێندکارەکە.

 

ژمارەی کورسی

بوار

8

Political Science and Regional Studies

8

Mass Media

8

Service and Tourism

8

Education Science

8

Linguistic and Literature