Expires
False
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى ( راگرى کۆلێژى دەرمانسازى ) بۆ جارى دووەم لە سەرۆکایەتى زانکۆى هەولێرى پزیشکى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
مەرجەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینیهكان:
- چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 8/11/2018) رۆژى پێنچ شەممە دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .
- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕهوانه بكات.
- ئەوەى جارى یەکەم سى ڤى و پوختەى راژە بۆمان رەوانەکردوە پێویست ناکات دووبارە ڕەوانەبکرێت.
Vacant post
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی
Application deadline
2018-11-08
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
ههولێر
State/Province
سهرۆكایهتی زانكۆی ههولێری پزیشكی
Country
Iraq
Image Vacancy