وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دوو پۆست بە پلەى بەڕێوەبەرى گشتى بۆ جارى یەکەم لە دەستەى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینەوى زانستى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات ، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
یەکەم/ پۆستهكان :
- سەنتەرى لێکۆلینەوەى ستراتیژى .
- سەنتەرى توێژینەوەى تەندروستى و بایۆمیدکڵ و ژینگە . .
دووەم/ مەرجەکان :
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى /
1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى دەستەى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینەوى زانستى بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى( 5/8/2018) رۆژى یەک شەممە دەبێت.
3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکى هاوپێچە .
4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمهیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕههوانه بكات. .