وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى بەرایى کاندیدەکانى سکۆلەرشیپى قوبرس ڕادەگەێنێت

Cyprus

دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ماوەى ڕابردودا (١٠) سکۆلەرشیپى لە قوبرس ڕاگەیاند، ژمارەیەک خوازیار داواکاریان پێشکەشکرد، دواى هەڵسەنگاندنى داخوازییەکانیان بەپێیى مەرجەکانى هاتو، وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەنجامى بەرایى ئەو سکۆلەرشیپە ڕادەگەێنێت.

بۆیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لەو کەسانە دەکات، کە ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتوە، لەماوەى دیاریکراودا سەردانى بەڕێوەبەرایەتى نێردراوان لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بکەن و، ئەم پێداویستیانەى خوارەوە لەگەڵ خۆیاندا بهێینن تا کارە پێویستەکانیان بۆ ڕایى بکرێ.

پێداویستیەکان:

  1. پوختەى ڕاژە (ئەگەر فەرمانبەرى حکومەتى هەرێمى کوردستانن).
  2. لارى نەبونى ئەو فەرمانگەى کە کارى لێ ئەکات (ئەگەر فەرمانبەرى حکومەتى هەرێمى کوردستانن).
  3. بڕوانامەى بەکالۆریۆس بۆ (کاندیدانى ماستەر).
  4. بڕوانامەى ماستەر بۆ (کاندیدانى دکتۆرا).
  5. وێنەیەک لە پاسپۆرت.
  6. تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى.

تێبینى: