ئاگادارییەک بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى

zanko line

لە ڕونکردنەوەیەکدا وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى دەکات، بەمەبەستى داواکارى پێشکەشکردن لەڕێگەى (زانکۆلاین) بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، پێوستە بۆ بەدەستهێنانى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەکۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین، دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆیان تۆمار بکەن و، پاشانیش لەڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست دەگات.

سەبارەت بە نەگەیشتنى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ  بە بەشێک لە دەرچوان لە ڕێگەى کورتەنامەوە، عەباس ئەکرەم ڕایگەیاند: هەر دەرچویەکى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى ئەگەر لەماوەى (٢٤) سەعات تا ئێستا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست نەگەیشتوە، پێویستە دوبارە هەمان هەوڵ بداتەوە بۆ ئەوەى لە ڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)یان بەدەست بگات و، دواتر دەتوانن بچنە ناو سیستمى (زانکۆلاین) بۆ هەڵبژاردنى بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشى ڕاگەیاند پێویستە دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەیى پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى (زانکۆلاین)، چونکە ماوەى پێشکەشکردن لە سەعات ١٢ى شەوى (١٤/٩/٢٠١٧) کۆتایى دێت.