بانگەوازێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

logoy wezaret.jpg

 لەپێناو دروستکردنى نەوەیەکى نوێ لە زانکۆکان و بەمەبەستى بەستنەوەى ڕاستەوخۆى خوێندن بە بازاڕى کار و رەخساندنى هەلى کارو دروستکردنى پیشە بۆ خوێندکاران و هاوڵاتیان، بۆ ئەوەى بتوانن بەشێوەیەکى سەردەمیانە ببنە خاوەن پیشەو کارى سەردەمیانەو بەبەرزترین کوالێتى.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەئێستادا بڕیارى داوە دەرگایەکى نوێ بۆ پەرەسەندنى خوێندنى پیشەیى و زانستى کردارەکى لەکوردستان بکاتەوە. بۆ ئەم مەبەستە ڕایدەگەیەنین کە بە نیازین دوو زانکۆى تایبەتى پیشەیی و زانستە کردارەکییەکان لە سنورى هەردو پارێزگاى هەولێر و سلێمانى بکاتەوە.

بۆ ئەوەش داوا لە وەبەرهێنەران دەکەین، ئەوانەى تواناى زانستى و دارایى یان هەیە و، ئارەزو دەکەن بەشداربن لە دامەزراندنى ئەم دو پڕۆژەیە، پێویستە پرۆپۆزەڵى تایبەت بۆ دیوانى وەزارەتەکەمان تاکو ڕێکەوتى ) 611/(2016 پێشکەش بکەن.

 

مەرج و خاڵەکان:

- زانکۆکە تایبەت دەبێت بە زانستى کردارەکى و پیشەیى و، تەنها ئەم بوارانە دەگرێتەوە.

- خوێندن لەو زانکۆیە لەنێوان (٢-٤) ساڵ دەبێ بەپێى سیستم و بڕوانامە.

- پەیڕەوى سیستەمى خوێندنى پیشەیى سەردەمیانە، بەتایبەت ئەڵمانى  ئەمریکى بکات.

- پێویستە لەماوەیەکى دیاریکراو سەرجەم پێداویستیەکانى تایبەت بە تاقیگەو وەرشەکان دابین بکات.

- دامەزراوەکە گرنگى تایبەت دەدات بە زانستەکانى(  IT، ئەندازیارىPetroleum  ، ئەندازیارى کۆمپیوتەر، تەکنەلۆجیاى هێڵکارى ... ، بزنس و کارە پیشەییەکان).

- دامەزراوەکە بە سیستمى کۆکردنەوەى خاڵ (Credit) كاردەکات، کە هاوشانە لەگەڵ سیستمى بەخشینى خاڵ (Credit)ى ئەوروپى (ECTS)  و سیستمى ئەمریکى.

- ئەم دامەزراوە کاردەکات بە سیستمى بەخشینى خاڵ، هەروەها هاوتاکردن و چەسپاندنى خاڵ و گواستنەوەو کۆکردنەوەى لەماوەى (٢–٤) ساڵ، بەجۆرێک لەگەڵ سیستمى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بگونجێت.

 

گرنگە کەسى جێبەجێکار:

- خاوەن بڕوانامەى دکتۆرا بێت لە بابەتەکانى زانستى کردارەکى و پیشەیى.

- ئەزمونى باشى لە سیستمى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتە پێشکەوتوەکانى هەبێت.

- ئەزمونى باشى لە سیستمى خوێندنى باڵاى هەرێم هەبێت.

تێبینى:

بۆ زانیارى زیاتر و وردەکارى ئەم پڕۆژەیە، پێشکەشکاران دەتوانن پەیوەندى و تێبینى زیاتر لە ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ کاروبارى دڵنیایى جۆرى وەربگرن.