وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، بەشدارى لە چوارەمین کۆنفرانسى زانستى زانکۆى هەولێرى پزیشکى دەکات

كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ سێشەممە 27/4/2010 پڕۆفیسۆر د.دلاوەر عەلائەددین وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەیاوەرى د.تاهیر هەورامى وەزیرى تەندروستى، بەشدارییان لە چوارەمین کۆنفرانسى زانستى ساڵانەى زانکۆى هەولێرى پزیشکى کرد.

بەئامادەبوونى هەردوو وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزیرى تەندروستى و د.پشتیوان هاشم بەزاز سەرۆکى زانکۆى هەولێرى پزیشکى و شاندێکى زانکۆکانى باشورى عێراق، لەژێر دروشمى (توێژینەوەى زانستى پێشکەوتنى زانستییە) چوارەمین کۆنفرانسى زانستى ساڵانەى زانکۆى هەولێرى پزیشکى بۆ خوێندکارانى قوناغى چوارەمى کۆلێژى پزیشکى بەڕێوەچوو.

لەمیانى کۆنفرانسەکەدا، چه‌ندین توێژینەوەى زانستى لەبوارە جۆربەجۆرەکانى پزیشکى پێشکەش کران، دواتر وەزیرى خوێندنى باڵا، وێڕاى پیرۆزبایکردن و دەستخۆشیکردن لە ئامادەکارانى ئەم کۆنفرانسە گوتى: بەشێوەیەکى گشتى زۆر پێویستە بۆ خوێندکارانى سەرجەم کۆلێژە پزیشکییەکان، بەهه‌ماهەنگى و پاڵپشتیکردنى لایەنە پەیوەندارەکان،  راهێنانى پێویست لە ناوەوە، یاخود لە دەرەوە لەبوارەکانى خۆیان ببینن، تاوەکو لە ئایندەدا ئامادەبن بۆ بازاڕى کار و خزمەتکردن بە ئەزموونى هەرێمى کوردستان