ڕونكردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

main 01_r3_c2.png

 لەبارەى دواکەوتنى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى و پێشکەشکردن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧)، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتى:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەکات کە سەرجەم کارەکانى پەیوەست بە قۆناغەکانى کاراکردنى زانکۆلاین ئامادەیە، بەڵام هۆکارى دواکەوتنى کاراکردنى زانکۆلاین دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە خوێندنگەو قوتابخانەکانى سنوورى هەردو پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو چەند شوێنێکى دیکە دەوام نیە و مامۆستایان و فەرمانبەران دەوام ناکەن و بایکۆتى دەوامیان کردوە، بۆیە نەتوانراوە تائێستادا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بگەیەنرێتە خوێندکاران و قوتابیان. ئەوەش بۆتە هۆى دواکەوتنى ڕاگەیاندن و کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى.

هەر لەو چوارچێوەیەدا لە ئێستادا هەردو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە سەرقاڵى ئەوەن بە ڕێگەیەکى دیکە بەتایبەت بەڕێگەى ئەلیکترۆنى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بگەیەنرێتە خوێندکاران و قوتابیانى دوانزەى ئامادەیى.  بۆ ئەوەى دەست بەکارەکانى زانکۆلاین بکرێت. كە هۆکارى نەگەیشتنى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەگەڕێتەوە بۆ بایکۆتکردنى خوێندنگەو قوتابخانەکان لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانى سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو چەند شوێنێکى دیکە.

Description: https://ssl.gstatic.com/ui/v1/icons/mail/images/cleardot.gif