د.یوسف گۆران پرسەو سەرەخۆشى ئاڕاستەى كه‌سوكاری خوێندكاری كۆچكردو (ئه‌حمه‌د فه‌تاح ئه‌حمه‌د) ده‌كات

xwendne-bala.jpg

 د. یوسف گۆران پرسەو سەرەخۆشى ئاڕاستەى بنەماڵەى (ئه‌حمه‌د فه‌تاح ئه‌حمه‌د) خوێندکارى په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئامێدی ده‌كات، که‌ بە ڕوداوێكی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا.

 به‌داخه‌وه‌ ڕۆژی چوار شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (2/3/٢٠١6) بە ڕووداوێکی دڵتەزێن هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی خوێندكارێكمان بیست، بۆیه‌ بەناوى وەزارەتەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاڕاستەى بنەماڵەى خوێندکارى به‌شی كارگێڕی گه‌شتیاری له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئامێدی/ زانکۆى پۆلیته‌كنیكی دهۆك ده‌كات (ئه‌حمه‌د فه‌تاح ئه‌حمه‌د) دەکەین، کە بەڕوداوێکى دڵته‌زێن گیانى لەدەستدا.

هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشى و کۆستى بنەماڵەکەیان بێت و، خودا سەبورى کەسوکارو بنەماڵەو هاوڕێیەکانى بدات.

 

(ئه‌حمه‌د فه‌تاح ئه‌حمه‌د) خوێندکارى به‌شی كارگێڕی گه‌شتیاری له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی ئامێدی/ زانکۆى پۆلیته‌كنیكی دهۆك، لە کاتێکدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خوێندكاری دیكه‌ بۆ گه‌شت و سه‌یران له‌ سه‌یرانگه‌ی سه‌رسه‌نگ بون، به‌ڵام له‌ به‌نداوی (باده‌ره‌شكێ) گیانی له‌ ده‌ستدا.