د.یوسف گۆران سەرەخۆشى ئاڕاستەى كه‌سوكاری خوێندكاری كۆچكردو (نیھاد ئەحمەد یاسین) ده‌كات

pirse1.jpg

 د. یوسف گۆران پرسەو سەرەخۆشى ئاڕاستەى بنەماڵەى (نیھاد ئەحمەد یاسین) خوێندکارى کۆلێژی کارگێری و ئابوورییە ده‌كات، که‌ بە ڕوداوێكی دڵته‌زێن گیانی له‌ده‌ستدا.

 به‌داخه‌وه‌ دوێنێ سێ شه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (٢٨/٧/٢٠١٥) بە ڕووداوێکی دڵتەزێن هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی خوێندكارێكمان بیست، بۆیه‌ بەناوى وەزارەتەکەمانەوە پرسەو سەرەخۆشى خۆمان ئاڕاستەى بنەماڵەى خوێندکارى کۆلێژى کارگێڕى و ئابورى زانکۆى سەڵاحەددین (نیھاد ئەحمەد یاسین) دەکەین، کە لە کاتێکدا خەریکى کارو دابینکردنى بژێوى ژیان بوو لە پشوى هاوینەیدا بەڕوداوێکى هاتوچۆ لەڕێگەی نێوان ھەولێر- پیرمام گیانى لەدەستدا.

هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشى و کۆستى بنەماڵەکەیان بێت و، خودا سەبورى کەسوکارو بنەماڵەو هاوڕێیەکانى بدات.

(نیھاد ئەحمەد یاسین) خوێندکارى بەشى کارگێڕى کار بوو لە کۆلێژی کارگێری و ئابوری زانکۆى سەڵاحەددین، لە کاتێکدا کە لە پشوى هاوینەدا بوو، بەڵام کرێکارى ئاودانی دارەکانی نێو شەقامەکانى دەکرد بۆ دابینکردنى بژێوى ژیانى خۆى خێزانەکەى، بەداخەوە لە کاتى کارکردندا  لەڕێگەی نێوان ھەولێر- پیرمام ئۆتۆمبێلێک لەجۆری (ئۆپترا) شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوە و، خۆى دەکێشێت بە (نیھاد ئەحمەد یاسین)  و، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی (٤) سەعات لە ژیان بە داخەوە گیانی لە دەست دا