خوێندنى باڵا (ماستەر) بەشێوازى هاوتەریب (پارالێل) ڕاگەیانرا

newsitem-1780-16.08.2014-ku.jpg

زانکۆى سلێمانى لە بانگەوازێکدا هاوشێوەى زانکۆکانى دیکەى هەرێمى کوردستان، لەبەر ڕۆشنایى هەردوو فرمانى وەزارى ژمارە (953 لە رێکەوتى 27/4/2014) و، ژمارە (122 لە رێکەوتى 29/1/2014) دەستپێکردنى خوێندنى باڵا (ماستەر) بەشێوازى هاوتەریب (پارالێل) بۆ ساڵى خوێندنى (2014-2015) ڕاگەیاند. زانکۆى لە سلێمانى لەو بانگەوازەیدا خوێندکاران و خوازیارانى خوێندنى باڵا (ماستەر) ئاگادار دەکاتەوە، کە دەتوانن لە رێکەوتى (13/8/2014 تا 4/9/2014) داواکانیان پێشکەش بەزانکۆى سلێمانى بکەن. هەر لەو بانگەوازیدا سەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى ژمارەى کورسى و پسپۆڕى و ڕێنمایى و پێداویستیەکانى پێشکەشکردنى بڵاوکردۆتەوە، لەهەمان کاتدا زانکۆى سلێمانى ئەو هەواڵانەش ڕەت دەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن زانکۆى سلێمانى وەک زانکۆکانى دیکەى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2014-2015) خوێندنى باڵا (ماستەر) بەشێوازى هاوتەریب (پارالێل) نەکردبێتەوە.