ئاگاداریەک لە زانکۆی کۆیە

newsitem-15.09.2013.ku_.png

 خوێندکارانی ئازیز؛ خۆشحالین بە ڕاگەیاندنی دامەزراندنی سەنتەرێکی فێرکردنی زمانی ئینگلیزی بە ستانداردی جیهانی لە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆلێژی کاپلان ئینتەرناشنالی بەریتانی. ئامانجی سەرەکی ئەم سەنتەرە فێرکردن و ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆخوێندنی باڵا لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات کە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان پشتگیری ئابووری لێ دەکرێت

ئامانجی ئەم سەنتەرە یارمەتی دانی خوێندکارانە بۆ باشتر کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزیان، ووریا کردنەوەیان دەربارەی کولتوری ووڵاتانی دەرەوە و باشترکردنی بەهرەی شێوازی خوێندنیان بە ئاستێک کە لەگەڵ داواکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا بگونجێت

شایانی باسە کە کۆڵێژی کاپلان لە بەریتانیا، ئەمریکا، کەنەدا، نیوزیلەندا، مالتا، سینگافۆرە، ئێرلەندا و ئوستورالیا زیاتر لە ٤٥ کۆلێژی هەیە و شێوازی پەروەردەی هاوچەرخ و ئەمرازی ئەکادیمی سەردەمیانە بەکاردەهێنێت بۆ فێرکردن و ئامادەکردنی خوێندکاران بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵا. بۆ ئاگاداری فۆرمی خۆتومار کردن ئەم سنترە ئێستە لە بەر دەست دایە.

ئەو کاندیدانەی لە رێی فۆرمی ئیلیکترۆنییەوە داواکارییان پڕکردووە، پێویستە سەردانی سەنتەرەکە بکەن لە بینای سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە لە ٢٥ی سێپته‌مبه‌ر ٢٠١٣ تاوەکو فۆرمی خۆتۆمارکردنەکەیان ئیمزا بکەن و بڕی ١٠٠ دۆلار بۆ پاراستنی شوێنەنیان بۆ تاقیکردنەوەی بەرایی بدەن. ئەم بڕە پارەیە لە کاتی دەستپێکردنی کۆرسی سەرەکی لە ٦ی مانگی ئۆکتۆبەر دەگەڕێنرێتەوە بۆ خوێندکار. تاقیکردنەوەی بەشداربوون لە ١ی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ لە کاژێر ڕێک ٩ی بەیانی لە سەنتەرەکە ئەنجام دەدرێت.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕەی سنترەکە لە لینکی خوارەوە بکەن، یاخود پەیوەندی بکەن بە: ١٠١٦ ٧٦٨ ٠٧٥٠
http://kuelc.koyauniversity.org

سەنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کۆیە