وەزیرى خوێندنى باڵا بەشدارى لە وۆرکشۆپێک لەبارەى ڕەوشى تەندروستی دەکات

پڕۆفیسۆر د.دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەددین وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەردانى وەزارەتى تەندروستى کرد، بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشپۆێک بە ناونیشانى "پاراستنى مافى نەخۆش بنەماى ڕەوشتى پزیشکی یە".

بەسەرپەرشتى د.تاهیر هەورامى وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بەئامادەبوونى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزیرى شەهیدان و کاروبارى ئەنفالکراوان و وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و نوێنەرانى لێژنەى تەندروستى لە پەرلەمان و چەندان بەرپرسى حکوومى و ئیدارى ئەمڕۆ چوارشەممە 7/4/2010 لە هۆڵى کۆبوونەوەکان لە وەزارەتى تەندروستى، وۆرکشپۆێک بە ناونیشانى "پاراستنى مافى نەخۆش بنەماى رەوشتى پزیشکی یە" بەرێوەچوو.

لەمیانى وۆرکشپەکەدا چەند بابەتێکى تایبەت بە سیستمى تەندروستى لە هەرێمى کوردستان و مافەکانى هاووڵاتییان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى لە بنکە تەندروستییەکان، پابەندبوونى پزیشک و کارمەندانى تەندروستى بە رەوشت و مۆڕاڵى پیشەیى پزیشکى و گوێگرتن و گرنگیدان بە نەخۆش، لەگەڵ داڕشتنى یاسایەکى تایبەت بە مافەکانى دکتۆر و نەخۆش لە ئەنجوومەنى نیشتمانى هەرێمى کوردستان بە ئامانجى پەنجە خستنەسەر ئەرک و مافە گشتییەکان خرانەڕوو.