مانگانە شایستە داراییەکانى خوێندکارانى تواناسازی خەرج دەکرێت

check

 لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ستافى  بەرنامەی تواناسازی لە وەزارەت و ئەنجومەنى وەزیران بەهاوکارى وەزارەتى دارایى و ئابورى، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى نیشانداوە لەسەر دابینکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى.

بەپێى دواین بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، بۆ لەمەودا، مانگانە بڕى (٥٠٠,٠٠٠$) نیو میلۆن دۆلار بۆ شایستە داراییەکانى خوێندکارانى تواناسازى خەرج دەکرێ، بۆیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى ئاگادار دەکات، هەر کاتێک ئەو بڕە پارەیە خرایە سەر حیساب، ڕاستەوخۆ لیستى نوێى ئەو خوێندکارانە بڵاو دەکەینەوە، کە بەپێى ڕیزبەندى شایستە ترن بۆ ئەوەى پارەیان بۆ خەرج بکرێ.