پێشوازی له‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ فه‌ره‌نسا

newsitem-1316-6.05.2012-ku.jpg

ئه‌مڕۆ 6/5 كاتژمێر 9ی به‌یانی ، له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زیری خوێندنی باڵا دكتۆر عه‌لی سه‌عید پێشوازی كرد له‌ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ فه‌ره‌نسا خاتوو خه‌مان زرار.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتی بوو له‌ باسكردن له‌ توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت له‌ فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، هاوكات گرتنه‌به‌ری میكانیزمێكی گونجاو بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی كاروباری ئه‌وخوێندكارانه‌ی ، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تواناسازی ڕوویانكردۆته‌ فه‌ره‌نسا.

وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی  دكتۆر عه‌لی سه‌عید جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شێكی گرنگن له‌ پڕۆسه‌ی تواناسازی به‌رپرسیارن له‌سه‌رپه‌رشتیكردن و ڕێنوێنیكردنی كاندیده‌كان.

خه‌مان زرار له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، ئاماده‌ی ته‌واوی حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌بری و هیوایی ئه‌وه‌ی خواست، كه‌ به‌ هه‌ردوولا بتوانن زۆرترین ئاسانكاری بۆ قوتابیان بكه‌ن.