ئاگادارییەک بۆ پێشکەشکارانى بەرنامەى تواناسازى لە ناوەوە دەرەوەى هەرێم

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم پێشکەشکارانى بەرنامەى تواناسازى لە ناوەوەى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە، کەوا هیچ ناوێک بە مەبەستى کەمکردنەوەى ژمارەى دەرچووان لانەبراوە،

چونکە ئەم بەرنامەیە پڕۆژەی حکوومەتى هەرێمى کوردستانە بۆ پەرەپێدانى توانستى مرۆیى و وەبەرهێنان لە بوارى خوێندنى باڵا، بۆ ئەم مەبەستە بودجەیەکى گونجاوى بۆ تەرخانکراوە، بۆ نمونە ژمارەى کورسییەکان تەنیا لە قوناخى دووەم، لە 300 بۆ 800 کورسى زیاد کرا، بۆ خاترى هەل رەخساندنى زیاتر لەبەردەم پێشکەشکارانى ئەم بەرنامەیە.
سەبارەت بەو پێشکشکارانەى کە دانیشتووى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن و تاکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە، وێڕاى داواى لێبوردن، ناتوانن بەشدارى لە بەرنامەى تواناسازیدا بکەن، و ناوەکانیان لە لیستى پێشکەشکاران لابراون