وەک نه‌ریتێكی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ خوازیاران به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی، پێویستی به‌گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی (2) دوو فه‌رمانبه‌ر هه‌یه بۆ هه‌ردوو (بهڕێوەبەرایەتى خۆیەتى و، بەڕیوەبەرایەتى بەدواداچوونى پۆستەکان) بەمەبەستى هێنان و بردنى نووسراوەکانى ئەو دوو بەڕێوەبەرایەتیەی دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، جا هه‌ركه‌سێك مه‌رجه‌كانی تێدایه‌و ئاره‌زو كاركردن له‌و بواره ده‌كات، ده‌توانێت تا كاتی دیاریكراو (c.v)یه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و ئێمهیلهی خواره‌وه بكات.
مه‌رجه‌كان:
1. بڕوانامەى سەرەتایی هەبێـت
2. تەمەنى لە خوار (30) ساڵان بێت
3. لە ڕەگەزى نێر بێت
4. خزمەتى لە (2) ساڵ کەمتر نەبێت
5. لارى نەبوونى وەزارەت و فەرمانگەکەى هەبێت بە پلەکەیەوە
6. داواى گۆرینى ناونیشان و، گواستنەوەى نەکات تەنانەت ئەگەر بڕوانامەى بەرزتریشى هەبێت تا ماوەى (3) سێ ساڵ
7. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى (20/9/2015) رؤژى یەک شەممەیه.
8. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org)، یاخود سەردانی بەڕێوەبەرایەتى بەدواداچونى پۆستەکان له دیوانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بكات.