له‌ كۆتايی هه‌فته‌ ناوی وه‌رگيراوان ڕاده‌گه‌يه‌ندرێت

له‌ كۆتايی هه‌فته‌ ناوه‌ندی وه‌رگرتن ناوی قوتابيانی وه‌رگيراو له‌ زانكۆكان و ده‌سته‌كانی خوێندنی ته‌كنيكی ڕاده‌گه‌يه‌نێت

به‌ مه‌به‌ستی زياتر ووردبينی و ئاماده‌باشی، ڕاگه‌ياندنی ناوی قوتابيانی وه‌رگيراو له‌ زانكۆ و ده‌سته‌كانی خوێندنی ته‌كنيكی تا كۆتايی هه‌فته‌ دوا خراوه‌.  هيوادارين قوتابيانی خۆشه‌ويست پشوويان له‌گه‌ڵمان درێژ بێت. هيوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووان ده‌خوازين.