وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (2) دوو پۆست لە ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان بۆ جارى سێیەم بەپێى ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ، ئەو بەڕێزەى جارى یەکەم(c.v) و پوختەى ڕاژەى پێشکەش کردووە پێویست ناکات جارێکى تر داوکارییەکەى پێشکەش بکاتەوە ، ههروهك نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکات بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.
پۆستهكان :
1. یاریدەدەرى سەرۆکى ئەنجومەنى کوردستان بۆ کاروبارى کارگێرى و دارایی .(بۆ جارى سێیەم)
2. سەرۆکى ئەنجومەنى پسپۆریەکانى تیشک کە لە ئاستى (فاکەڵتى ) دایە وە بە پلەى ڕاگرە .(بۆ جارى سێیەم)
مەرجەکان
1. بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى ئهنجومهنی كوردستان له بوارهكهی خۆیدا بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
5. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت .
تێبینى:
١. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى (1/3/2016) رۆژى سێ شەممە دەبێت.
٢. پێوەیستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
٣. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).