ماوەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى دکتۆرا درێژ کرایەوە و توانستى زمانى ئینگلیزیش هەموار کرایەوە

Doctorate-Degrees.jpg

 بەمەبەستى ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیارانى خوێندنى باڵا/ دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، لە ئەنجامى کۆبوونەوەیەکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (9/9/2015) بەسەرپەرشتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و, بە ئامادەبوونى بەرێزان راوێژکارانى جەنابى وەزیر و بەرێوەبەرە گشتیەکان و، ى.ب.گ توێژینەوە و پەرەپێدان بەڕێوەچوو، ڕێنمایى خوێندنى دکتۆرا لە زانکۆکانى کوردستان هەموار کرایەوەو، وادەى پیشکەشکردنیش درێژ کرایەوە.

کۆبونەوەکە سەبارەت بە پڕۆسەى پێشکەشکردن و پڕۆسەى تاقیکردنەوە و مەرجەکانى پیشکەشکردن ئەم بڕیارانەى خوارەوەى دا:

1. پڕۆسەى پێشکەشکردن درێژدەکرێتەوە تا کۆتایى دەوامى فەرمى ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (15/9/2015).

2. تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لە ڕۆژى دووشەممە رێکەوتى (21/9/2015) ئەنجام دەدرێت.

3. سەبارەت بە پاڵەوانانى وەرزشى کە هەڵگرى بڕوانامەى ماستەرن و کۆنمرەی بەکالۆریۆسیان لە (٦٠%) کەمترە و, لەسەر بنەماى پاڵەوانى وەرزشى لە خوێندنى بەکالۆریۆس وەرگیراون, ئەوا مافى پێشکەشکردنیان بۆ خوێندنى دکتۆرا هەیە.

4. سەبارەت بە هەڵگرانى بڕوانامەى دبلۆمى باڵاى ئەکادیمى, ئەوانەى کۆنمرەی بەکالۆریۆسیان لە (٦٠%) کەمترە و, دواتر بروانامەى دبلۆمى باڵاى ئەکادیمیان پێش ساڵى (2011-2012) بە دەست هێناوە و, ئینجا لەسەر بنەماى (کۆکردنەوەى کۆنمرەى بەکالۆریۆس و دبلۆمى باڵاى ئەکادیمى) خوێندنى ماستەریان تەواو کردوە, ئەوا مافى پێشکەشکردنیان بۆ خوێندنى دکتۆرا هەیە.

http://mhe-krg.org/sites/default/files/%20%D8%AE%D9%88%DB%8E%D9%86%D8%AF%D9%86.pdf)