ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ بە سیستمى ئەلیکترۆنى مامەڵەى دەستبەکاربون لە زانکۆى سۆران ئەنجام دەدەن

Soran_University_-_

لە ئاگادارییەکدا بۆ خوێندکاران و قوتابیانى قۆناخى یەکەم لە زانکۆى سۆران، زانکۆکە وەرگیراوان ئاگادار دەکات مامەڵەکانی کاروبارى یاسایى بە ئەلیکترۆنى کردەوە و، قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن بەشێوەیەکى خێراو بەکەمترین ماوە و تێچو لەڕێگەى خۆیانەوە مامەڵەکانیان پێشکەش بکەن.

ئەمەى خوارەوە دەقى ئاگادارى و لینکى ئەنجامدانى مامەڵەکانە بۆ وەرگیراوان:

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی كاروباری یاسایی بۆ قوتابیان/ خوێندكارانی وەرگیراو لە زانكۆی سۆران بە سیستەمەكانی (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران):

زانكۆی سۆران وەك یەكەمین زانكۆ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، مامەڵەكانی كاروباری یاسایی خوێندكاران/ قوتابیانی بە ئەلیكترۆنی كردووە، بۆیە قوتابیان/ خوێندكاران دەتوانن بە شێوەیەكی خێرا و، بە كەمترین تێچوو لە ڕێگەی خۆیان مامەڵەكان پڕ بكەنەوە، واتە بۆ مامەڵەكانی كەفالەت و بەڵێننامەی خوێندكاران/ قوتابیان، هاوشێوەی ساڵی ڕابردو و مامەڵەكان لە ڕێگەی وێبسایتی زانكۆ پڕ دەكرێنەوە و، پێویست بەوە ناكات قوتابی/ خوێندكاران سەردانی دادنووس و دادگاكان بكەن.

بۆ زانیاری زیاتر و داگرتنی فایلەكانی بەڵێننامە و كەفالەت بەشێوەی (pdf) سەردانی ئەم به‌سته‌ره‌ بكەن و كلیك (لێــــــره‌) بكه‌ن بۆ پێشكه‌شكردن :

به‌ڵگەنامەكانى ترى پێویست بۆ وەرگرتن و تۆماركردنى خوێندكاران/ قوتابییان لە زانکۆی‌ سۆران ‌بۆ ساڵی خوێندنی [2019 - 2020]:

  1. بڕوانامەی ڕەسەنی پۆلی دوانزە بە پەسەندکراوی لە لایەن بەڕێوبەرایەتی پەروەردەوە.
  2. چوار وێنەی مامەڵەی قوتابی/ خوێندكاری وه‌رگیراو.
  3. وێنەیەکی مامەڵەی قوتابی وه‌رگیراو لەسەر CD بۆ بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری IT.
  4. بڕی شەست هەزار (60000) دینار بۆ دەستپێکی مامەڵەی وەرگرتن لە یەکەی ژمێریاری فاکەڵتی وەردەگیرێت.
  5. دوو کۆپی ڕەنگاو ڕەنگ لە هەریەک لەمانەی خوارەوە:
  • ڕەگەزنامەی عێراقی، یاخود کارتی نیشتمانی.
  • ناسنامەی باری شارستانی، یاخود کارتی نیشتمانی.
  • کارتی زانیاری.
  • کۆبۆنی خۆراک.