ڕۆژی سێشەممە دەرئه‌نجامەکانى تاقیکردنەوەى کۆتایى خولى تەواوکارى زمانی ئینگلیزی ڕادەگەیەنرێت

تاقیكردنه‌وه‌ی سێنته‌ی زمانی ئینگلیزی

دواى ئەوەى تاقیكردنه‌وه‌ی کۆتایى خولى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرەکانى زمان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى بەڕێوەچو، وابڕیارە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (١٢/٣/٢٠١٩) ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕابگەیەنرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى بەهاوکارى ڕێکخراوى ئیمیدیستى ئەمریکى و، سێنتەرەکانى زمان لە زانکۆکان پرۆسەى تاقیکردنەوەکانى کۆتایى خولى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرەکانى زمانى زانکۆکانى (سەڵاحەددین/هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆک، گەرمیان، سۆران و ڕاپەڕین) بەسەرکەوتویى بەڕێوەبرد، بۆ ئه‌وه‌ش ڕۆژى سێشەممە کە دەکاتە ڕێكه‌وتی (١٢/٣/٢٠١٩) دەرەنجامى ئاستەکانى (Intermediate - Upper-Intermediate - Pre- Advanced) بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنرێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شداربوانی ئاسته‌كانی دیكه‌ش ئاگادار ده‌كات، كه‌ لە ئایندەیەکى نزیکدا ئەنجامى ئاستەکانى دیكه‌ بەهەمان شێوە ڕابگەیەنرێـت.