وەزیرى خوێندنى باڵا: د. عزەدین مستەفا رەسول "کەرەستەیەکی گەورە و خەزینەیەکى پر بەهاى ئەم نیشتیمانەیە"

وه‌زیری خوێندنی باڵا و عزالدن مسته‌فا رسول11

بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربون لە ڕەوشى تەندروستى پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول)، ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى ڕێکەوتى (٢٦/٧/٢٠١٩) د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەردانى پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول)ى کرد.

لەو سەردانەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەنزیکەوە ئاگادارى بارى تەندروستى بەڕێزیان بوو و ماندوبونم و تێکۆشانى ڕابردویانى بەرزنرخاندو هیواى تەندروستی وتەمەن درێژی بۆ خواست.

د. ئارام محمد بەڵێنى بۆ پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول) دوپاتکردەوە ئەوەى لە توانایدا بێت بۆ بەرزڕاگرتنى دەستکەوتەکان و پێشخستنى سێکتەری خوێندنی باڵا و کایەی زانستی ولاتەکەمان، هەموو هەوڵ و توانایەکى خۆى بخاتەگەڕو لەپێناو پەرەپێدانى دەستکەوتەکان ھەوڵی جدى بدات، بۆ ئەوەی لە جێگەی متمانەی  زانستخوازان و کۆمیونیتی ئەکادیمی کوردستان و ھاوڵاتیان وھاونیشتمانیان بێت.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ پرۆفیسۆر (د.عيزەدین مستەفا رەسول) دوپاتیکردەوە کە بەرێزیان کەرەستەیەکی گەورەو خەزینەیەکى پر بەهاى ئەم نیشتیمانەن، بۆیە بەچاوى ڕێز و بایەخەوە لەشەونخونى و ماندوبون و وتەمەنی پڕ لە بەخششیان دەڕوانێت. بۆ ئەمەش هیواى تەمەن دریژى و تەندروستی باشى بۆ خواست، وتیشى: بەو هیوایەین بتوانین مەڵۆیەک بخەینە سەر خەرمانى دەستکەوتەکان و لە ئاست متمانەو چاوەڕوانى هەمولایەکدا بین.