وەزارەتى خوێندنى باڵا (٢٥) سکۆلەرشیپ لە بەریتانیا ڕادەگەینێت

وه‌زاره‌ت

وەزارەتى وێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر وەزارەتەکەمان لە زانکۆ و دامەزراوەکان ئاگادار دەکات, کە زانکۆى (Warwick) ۆرویک لە بەریتانیا (٢٥) کورسی خوێندنی بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا لە چوارچێوەی بەرنامەی سکۆلەرشیپى نێودەوڵەتی بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٨- ٢٠١٩) ڕاگەیاندوە و,تەواوی کرێی خوێندن و خەرجیەکانی قوتابی و خوێندکار لە سەر ئەستۆی بەرنامەکە دەبێت.

بۆیە داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتەکەمان دەکەین, ئەوانەى خوازیارن لە چوارچێوەى ئەو بەرنامەیە لەو وڵاتە بخوێنن, سەردانى ئەم بەستەرە بکەن, بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى وەرگرتن و دەسکەوتنى زانیارى زیاتر.

دوا کات بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردن ڕێکەوتى (١٨/١/٢٠١٩)یە.

لەهەمان کاتدا وەزارەتەکەمان مامۆستایان و فەرمانبەران ئاگادار دەکات, ئەو کەسانەى کە خوازیارن پێشکەش بکەن, پێویستە ئەم مەرجانەى خوارەوەیان تێدا بێ بۆ ئەوەى دواتر خوێندنەکەیان بۆ پرۆسس بکرێ:

.  پێشکەش کار دەبێت مامۆستا یا فەرمانبەری سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت.

.    دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.

.    دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.

.  بە لایەنی کەم دەبێت لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت. (بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن، کە لە کاتی خۆی واژۆ کراوە).

.  دەبێت پێشکەش کار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئیگلیزی (٥) ئایلتس یا هاوتاکەی بێت لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیگەی توانستی زمانی ئینگلیزی کە بریتین (TOEFL PBT, IPT TOEFL, Pearson)

.    دەبێت داواکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات.

.  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی خوێندنى باڵا تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت, واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.