هەنگاوە کردارییەکانى لێژنەى وردبینى لە موچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەستپێکرد

wrdbnin

دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردو لێژنەى باڵاى وردبینى موچە لە بەغدادوە سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد، ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتى (١٣/٢/٢٠١٨) لەلایەن لێژنەیەکى تایبەتەوە هەنگاوە کردارییەکانى ئەو لێژنەیە بۆ وردبینى لە موچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەستپێکرد.

بەگەیشتنى وەفدى لێژنەى وردبینى حکومەتى ئێراقى لە موچەى مامۆستایان و فەرمانبەران بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توژینەوەى زانستى لەلایەن د.خەتاب شێخانى بەڕێوەبەرە گشتی فەرمانگەى کارگێڕى و دارایى و، ئەندامانى لێژنەى وردبینى موچەى فەرمانبەران لە وەزارەتى خوێندنى باڵا  و توێژینەوەى زانستى ئامادەیبون، گفتوگۆ لەبارەى وردەکارى کارەکان کرا، بۆ ئەوەش د.خەتاب شێخانى ئامادەیى تەواوەتى وەزارەتەکەى بۆ سەرخستنى کارەکانیان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپات کردەوە.

دواتر لەلایەن لێژنەى تایبەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەرجەم ئەو داتا و زانیارى و پێداویستیانەى کە داوایان کردبو خرایە بەردەستى لێژنەى وردبینى حکومەتى ئێراقى، بەوەش کارە کردارییەکانى لێژنەکە لە موچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەستپێکرد.

لێژنەى وردبینى حکومەتى ئێراقى لە موچەى مامۆستایان و فەرمانبەران بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توژینەوەى زانستى بەڕچاوکردنى یاسا و پەیکەرى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆکان وردبینى لە لیستى مامۆستایان و فەرمانبەران، لیستى مامۆستایان و فەرمانبەران مۆڵەت (ئاسایى، بێ موچە، تەنسیب، ئیعارە) دەکات، لەگەڵ کۆى موچەى مامۆستا و فەرمانبەرانى وەزارەت لە پێش پاشکەوتى  موچە و دواى پاشەکەوتى موچە، هەروەک پێش جێبەجێکردنى سیستمى بایۆمەترى و دواى سیستمى بایۆمەترى بەسەرجەم ناو و ناویشانى وەزیفى (میلاک) بەهەمان شێوە بەر لە جێبەجێکردنى سیستمى بایۆمەترى و دواى جێبەجیکردنى سیستمى بایۆمەترى، لەگەڵ و کۆى ئەو دەرماڵانەى بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران خەرج دەکرێ.