وەزارەتى خوێندنى باڵا (١٠) دە سکۆلەرشیپ لە قوبرس ڕادەگەێنێت

Cyprus

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوازیارانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە قوبرس (١٠) دە سکۆلەرشیپ-ى خوێندنى باڵا (٥ ماستەر و ٥ دکتۆرا)  پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى مەرجەکانیان تێدایە لەماوەى دیاریکراودا لە ڕێگەى ئەم بەستەرەوە (لێرە کلیک بکە) داواکارى خۆیان پێشکەش بکەن:

خوێندنى ماستەر

یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر

  1. دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  2. ئەگەر پێشکەشکار لە دەزگا و دامەزراوەکانى هەرێمی کوردستان فەرمانبەر یا مامۆستا بێت، ئەوا بە لایەنی کەم دەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە (٢) دو ساڵ خزمەتی هەبێت بۆ ئەوەى شایستەى بەخشینى مۆڵەتى خوێندن بیگرێتەوە، جگە لە یەکەم و دوەم و سێیەمى زانکۆکان کە هێشتا دانەمەزراون لە مەرجى ساڵانى خزمەت و ماوەى تێپەڕبون بەسەر بڕوانامە دەبەخشرێن.
  3. دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت.
  4. دەبێت تەمەنی لە (٤٥) ساڵ زیاتر نەبێت.
  5. خوێندن لەم سکۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزیە، بۆیە دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) (IELTS) یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێ کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) کلیک لێرە بکە بۆ بینینى (خشتەی بەراوردکاری) تاقیکردنەوەکانى توانستى زمان.
  6. داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
  7. کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  8. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن (قوبرس)ەوە کرێی خوێندنى بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کرێی فرۆکەی و بژێوى ژیانى لەسەر ئەستۆى خودى خۆى ئەبێت.
  9. دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن ڕێکەوتى ( ١٣/٤/٢٠١٧) لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە دەبێ (کلیک لێرە بکە).

دوەم/ تێبینیەکان

  1. دوای ڕاگەیاندنى ئەنجامی بەرایی لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە, ئینجا وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی مەرج و رێنماییەکانى سەرەوە و پێشبرکێ، کاندیدە سەرکەوتوەکان هەڵدەبژێرێت.
  2. ئەگەر کاندیدی سەرکەوتو پاشگەز بوەوە یا لە خوێندن بەردەوام نەبو، ئەوا ناوی دەخرێتە (لیستی ڕەش)ەوە، بۆی نابێ جارێکى دیکە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ یا لە دەرەوە بکات.
  3. هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە (لیستی ڕەش)ەوە و، سکۆلەرشیپەکەى هەڵدەوەشێنرێتەوە.
  4. تا ڕاگەیاندنى ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە لە ڕێگەی وێبسایتى وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

سێیەم/ پسپۆڕییەکان

  1. Banking and Finance
  2. Art and Design
  3. Human Resource Management
  4. Electrical and Electronic Engineering
  5. Software Engineering

خوێندنى دکتۆرا

یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا

  1. دەبێت پێشکەشکار هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  2. ئەگەر پێشکەشکار لە دەزگا و دامەزراوەکانى هەرێمی کوردستان فەرمانبەر یا مامۆستا بێت، ئەوا بە لایەنی کەم دەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە (٢) دو ساڵ خزمەتی هەبێت.
  3. دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٪٧٠) کەمتر نەبێت.
  4. دەبێت تەمەنی لە (٥٠) ساڵ زیاتر نەبێت.
  5. خوێندن لەم سکۆلەرشیپە بە زمانی ئینگلیزیە، بۆیە دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) (IELTS) یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێ کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL وTOEFL PBT) کلیک لێرە بکە بۆ بینینى (خشتەی بەراوردکاری) تاقیکردنەوەکانى توانستى زمان.
  6. داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەى لە هەمان بوار بێت).