زانکۆیەکى چیکى لە کوردستان کرایەوە

chik2

سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر کردنەوەى لقى زانکۆیەکى چیکى لە شارى هەولێر.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى ئەوەى  ساڵى ڕابردو لە کۆبونەوەى ژمارە سێی ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕەزامەندى نیشاندرا لەسەر کردنەوەى لقى زانکۆى (VSB-Technical University Ostrava) چیکى لە هەرێمى کوردستان، لە چوارچێوەى یاساى زانکۆ تایبەتەکان ئەو داوا بەرزکرایەوە بۆ سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ئەنجومەنى وەزیران بە نوسراوى ژمارە (٣٦١) لە ڕێکەوتى (٢/١/٢٠١٨) ڕەزامەنى نیشاندا لەسەر کردنەوەى لقى ئەو زانکۆیە لە شارى هەولێر.

عەباس ئەکرەم ئەوەشى ڕاگەیاند: زانکۆى (VSB-Technical University Ostrava)چیک یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتوەکانى جیهان و، لە ڕیزبەندى پێشەوەى زانکۆکانى جیهانە، بەتایبەت لە بوارى ئەندازیارى، وتیشى کردنەوەى ئەو زانکۆیە دەسکەوتێکى گەورەیە بۆ بوارى خوێندنى باڵا لە کوردستان، چونکە بۆ یەکەمین جارە کە زانکۆیەک خاوەن ئەو ڕانکینگە بەرزە بێ لە ئاستى جیهان لقێکیان لە کوردستان بکەنەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە پرۆپۆزەڵى کردنەوەى لقى ئەو زانکۆیە بە لێژنەى باڵاى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین و سەرجەم ڕێکار و ڕێنماییە یاسایى و کارگێڕییەکاندا تێپەر بوە.