ڕونكردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى-یەوە

students_taking_exam IELTS.jpg1

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، لە هەندێک پەیچ و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زانیارییەکى ناڕاست و بێ بنەما بڵاوکراوتەوە، کە گوایە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاندوە، چارەسەرى پرسى توانستى زمانى ئینگلیزى بۆ وەرگرتن لە خوێندنى باڵا لە سەرۆکایەتى زانکۆکاندایە.

بۆیە وەزارەتەکەمان ڕایدەگەیەنێت ئەم زانیارییانە بێ بنەماو دورن لە ڕاستی، چونکە بابەتى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنمایى ژمارە (٤) و (٥) لە وەزارەتەکەمان ڕێکخراوەو هیچ گۆڕانکارییەکیش لە ڕێنماییەکاندا نەکراوەو ناکرێت.

 بۆیە ئەم قسەو باسانەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هیچ بنەمایەکیان نیەو وەزارەتەکەمان هەڵوێستى ڕەسمى تەنها لە وێب سایتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەناونیسانى www.mhe-krg.org بڵاودەکاتەوە.

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

٢٤/١٠/٢٠١٧