ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا سەبارەت بە چارەنووسى زانکۆى ئیشق

Ishk.jpg

 سەبارەت بە چارەنووسى زانکۆى ئیشق لە هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوێندکاران و قوتابیانى ئەم زانکۆیە ئاگاداردەکات، کە بەهیچ شێوەیەک قیستى کرێى خوێندن نەدەن تا چارەنووسى زانكۆکەیان یەکلاى دەبێتەوە.

لەو بارەیەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە چارەنووسى زانکۆى ئیشق،  ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى ٢٨-٩-٢٠١٦ لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت، تا ئەو کاتەى چارەنووسى زانکۆى ئیشق لە هەرێمى کوردستان یەکلادەبێتەوە، داوا لە خوێندکاران و فوتابیان دەکەین ئەوانەى لە زانکۆى ئیشق دەخوێنن، بەهیچ شێوەیەک قیستەکانى کرێى خوێندن لەم زانکۆیە نەدەن.

جێگەى ئاماژەیە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ یەکلاکردنەوەى چارەنووسى زانکۆى ئیشق بەفرمانى وزارى ژمارە (١٢٥٠٢) لە ڕێکەوتى (١٨-٨-٢٠١٦) لێژنەیەکى پێکهێناوە، لێژنەکەى وەزارەت کە لەئێستادا کارەکانى بەردەوامە و دواتر بڕیارى کۆتایى لەبارەى چارەنووسى زانکۆکە دەدات.