لە یەکەمین خولى دەرچوانیدا, زانكۆی گەرمیان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەخشیە (730) دەرچوو

9281616122015_IMG_9853.JPG

 ڕۆژی چوارشەممە, ڕێکەوتی (16ی كانونی یەكەمی 2015) لە هۆڵی بۆنەكانی شاری كەلار، ئاهەنگی یەكەمین خولی دەرچوانی زانكۆی گەرمیان ئەنجامدا.

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە به‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی کەژاوەی ده‌رچووان ‌و مامۆستایانی زانكۆ و ئەنجومەنی زانکۆی گەرمیان ده‌ستی پێكرد، پاشان ئاماده‌بوان ساتێك بە بێدەنگی بۆ گیانی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاری كوردستان وەستان، دواتر چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌.

لە مەراسیمەكەدا كە هەریەكە لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایقمامی قەزاكانی كەلار و كفری‌و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتیەكان ئامادەی بوون، ئاهەنگی یەكەمین خولی دەرچووانی زانكۆی گەرمیان ئەنجامدا.

لە یەكەمین خولی دەرچوانی زانكۆ (730) خوێندكاری هەردوو فاكەڵتی پەروەردە لە كەلار و فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكان و وەرزش لە خانەقین بڕوانامەی دەرچوونیان پێ بەخشرا ، لەو ژمارەیەش (500) دەرچویان سەر بە فاكەڵتی پەروەردەن و (230) دەرچوی دیكەش سەر بە فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكان و وەرزشن0

لەئاهەنگەكەدا، پرۆفیسۆر د. فاروق عەبدوڵا سەرۆكی زانكۆی گەرمیان وتەیەكی پێشكەشكردو ڕایگەیاند: زۆر شادومانین ئەمرۆ مەراسیمی یەكەم خوولی دەرچوانی زانكۆكەمان ئەنجام دەدەین و پۆلێك گەنجی خاوەن بڕوانامە پێشكەش بە نیشتمانەكەمان دەكەین.

سەرۆكی زانكۆی گەرمیان سوپاس و پێزانینی خۆیشی ئاراستەی ڕاگری هەردوو فاكەڵتیەكەو سەرۆكی سەرجەم بەشە زانستیەكان كرد كە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە خوێندكارانیان پێگەیاندووە.

هاوكات د.سیروان حەسەن، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و سەرپەرشتیاری مەراسیمەكە لە وتەیەكدا سوپاسی بازرگانێكی دانیشتووی شاری كەلاری كرد كە دیاری پێشكەش بە دەرچووە یەكەمەكانی سەرجەم بەشەكان كردووە.

هه‌ر له‌ ئاهه‌نگی خولی (4)ی زانكۆی ڕاپه‌ڕین دا، وتاری نوێنه‌ری ده‌رچوان پێشكه‌ش كرا، دوای سوێندخواردنی ده‌رچوان، له‌ سه‌ر داواكاری ڕاگرانی هەردوو فاكەڵتی پەروەردە لە كەلار و, فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكان و وەرزش لە خانەقین لەلایەن  د. فاروق عەبدوڵا سەرۆكی زانكۆی گەرمیان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس به‌خشرایه‌ (730) ده‌رچوی ساڵی خوێندنی ( ٢٠١٤-٢٠١٥).