ئاگادارییەکی گرنگ بۆ کاندیدانی تواناسازی

newsitem-1448-23.11.2012-ku.jpg

 ئاگاداری سەرجەم کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی دەکەین (ئەوانەی تا ئـیستا ئۆفەری ئەکادیمییان بەدەست نەهێناوە) ڕێکخراوی (AMIDEAST) بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی زنجیرەیەک وۆرک شۆپ ڕێکدەخات بە مەبەستی هاوکاریکردن و ڕێنوێنی کردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی بۆ بەدەستهـێنانی ئۆفەری ئەکادیمی و پێشکەشکردنی ڕێنمایی پێویست دەربارەی بەدەستهینانی ڤیزا.هاوکات لەم وۆرک شۆپانەدا نوێنەری وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی ئامادە دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی پرسیار و تێبینییەکانی کاندیدەکان.

کات و شوێنی وۆرکشۆپەکان بەم شێوازی لای خوارەوەیە:

  1. لە شاری هەولێر: ڕۆژی سێشەممە ٢٧/١١/٢٠١٢ لە هۆڵی مەڵبەندی ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەددین کاتژمێر ١٠.٣٠ ی سەرلەبەیانی.
  2. لە شاری دهۆک: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩/١١/٢٠١٢ لە هۆڵی کۆبونا زانکۆیا دهۆک، کاتژمێر ١٠.٣٠ ی سەرلەبەیانی.
  3. لە شاری سلێمانی : ڕۆژی شەممە ١/١٢/٢٠١٢ هۆڵی ڕاپەڕینی زانکۆی سلێمانی، کاتژمێر ١٠.٣٠ی سەرلەبەیانی.

هاتن بۆ هەموو کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازییە، هەروەها ئەو پێشکەشکارانەی کە لە خولەکانی ئایندەدا بە نیازن داوا پێشکەش بکەن دەتوانن ئامادەی ئەم وۆرکشۆپە ببن.