رونکردنەوەیەک سەبارەت بەکێشەى مامۆستایانى مۆڵەت پێدراو

newsitem-1397-03.09.2012-ku_01.jpg

سەبارەت بە یاداشتى مامۆستایانى مۆڵەت پێدارو کە خوازیارن لە زانکۆ درێژە بەخوێندن بدەن و لە رێکەوتى (30/7/2012) لە وێب سایتى (kurdiu.org) یاداشتێکیان بڵاوکراوەتەوە، وەک ناوەندى وەرگرتنى قوتابیان و خوێندکاران لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەو بەشەى یاداشتەکەیان کە پەیوەندى بە ئێمەوە هەیە لەم  چەند خاڵەى خوارەوە وەڵامى پێویستی ئەو مامۆستا مۆڵەت پێداراوانە دەدەینەوە:

  1. بەپێى نوسراوى وەزارەتى پەروەردە/ ب.گ. فێرکردنى ئامادەیى ژمارە (1280) لە 28/2/2012 هاتووە کە (8) هەشت مامۆستا پاڵیۆراون بۆ کۆلێژى پەروەردەى بنیات، هەروەک (9) نۆ مامۆستا بۆ کۆلێژى پەروەردە/ بەشە زانستیەکان، لەگەڵ (9) مامۆستاى دیکەش بۆ زانکۆى سەڵاحەددین/ کۆلێژى پەروەردە ( شەقڵاوە- مەخمور).

  2. ئەوەى لاى ئێمە ئەنجامدرا، وەرگرتنى ( 4) چوار مامۆستا بوو لە کۆلێژى پەروەردەى بنیات کە کۆنمرەکانیان بەپێى مەرج و رێنماییەکان بووە، ئەوانى دیکە مەرج و رێنماییەکانیان تێدا نەبووە، بۆیە وەرنەگیراون، چونکە مەرجى وەرگرتنى مامۆستایانى مۆڵەت پێدراو لە کۆلێژى پەروەردەى بنیات ئەوەیە کە دەبێت نمرەى ئامادەیى 65% و نمرەى پەیمانگەى 75% بێت.


  3. سەبارەت بەپاڵیۆراوان بۆ بەشى پەروەردە زانستیەکان و پەروەردەى (مەخمور و شەقڵاوە) هیچ کارێکیان بۆ ئەنجام نەدرا، بەهۆى داخستنى بەشى پەروەردە زانستیەکان لە زانکۆى سەڵاحەددین و نەکردنەوەى پەروەردەى (مەخمورو شەقڵاوە ) لە ساڵى رابردوودا.