ڕاگه‌یاندنی خوێندنی دكتۆرا به‌ سیستمی (Split Site PhD) له‌ زانكۆی سلێمانی

newsitem-1502-13.02.2013-ku.jpg

فاكەڵتی زانست و په‌روه‌رده‌ زانسته‌كانی زانكۆی سلێمانی داوا له‌و به‌رێزانه‌ ده‌كات كه‌ خوازیاری ته‌واوكردنی خوێندنی دكتۆران به‌ سیستمی (Split Site PhD) بۆ ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌یان بۆ كراوه‌، ده‌توانن له‌ ماوه‌ی نێوان 7/2/2013 تا 17/2/2013 داواكانیان پێشكه‌ش به‌ یه‌كه‌ی خوێندنی باڵا بكه‌ن له‌ فاكەڵتی زانست و په‌روه‌رده‌ زانسته‌كانی زانكۆی سلێمانی، پسپۆڕییه‌كانیش بریتین له‌:

  1. پسپۆریه‌كانی به‌شی جیۆلۆجی...... .  } جیۆفیزیا/  جیۆلۆجیای خامه‌كان/  تكتۆنۆ ستراتكرافی/  ستراتكرافی(یه‌ك كورسی)

  2. پسپۆریه‌كانی به‌شی كیمیا...      }كیمیای شیكاری (شیكاری ده‌رمان) / كیمیای ژینگه‌/  كیمیای نه‌وت               {( یه‌ك كورسی)
  3. پسپۆریه‌كانی به‌شی فیزیا...     }فایبه‌ر ئۆپتیك/  به‌كارهێنانی لیزه‌ر{  ( یه‌ك كورسی)
  4. پسپۆریه‌كانی به‌شی بایۆلۆجی...     }مۆلیكوله‌ر بایۆلۆجی{          ( یه‌ك كورسی)

 

راگرایەتی فاکەڵتی زانست و پەروەردە زانستەکان