بۆکاندیدانی تواناسازی لە ووڵاتی بەریتانیا

newsitem-1480-08.01.2012-ku.jpg

ئاگاداری سەرجەم کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی لە ووڵاتی بەریتانیا دەکەینەوە کە کونسولگەرت بەریتانیا لە هەولێر هەڵدەستێ بە ئاسانکاری پرۆسەی بەدەستهێنانی ڤیزەی خێزانی بۆ ئەو کاندیدە بەریزانەی ووڵاتی بەریتانیا درێژە بە خوێندن دەدەن.

بۆیە داوا لەو کاندیدە بەرێزانە دەکەین کە کۆرسی زمانیان تەواو کردوە و ئارەزوو دەکەن هاوسەرەکانیان لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ ووڵاتی باوبراو، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی /بەرێوەبەرایەتی ناردن بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ بەدەستهێنانی ڤیزەی هاوسەرێتی لە شاری هەولێر.

تێبینی: بۆ هەرهەفتەیەک تەنها کار بۆ(١٠) ڤیزە دەکرێت.