سێیەمین کۆبونەوەى بۆردى کۆنتڕۆڵى پاشەرۆ ژەهراوییەکان

newsitem-1248-06.02.2012-ku..JPG

بۆ هەڵسەنگاندنى کارەکانى بۆردى کۆنتڕۆڵى پاشەرۆ ژەهراوییەکان، رۆژى 2/2/2012 بەسەرپەرشتى د.بڕوا میرزا سەعید بەڕیوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، سێیەمین کۆبونەوەى بۆردى کۆنتڕۆڵى پاشەرۆ ژەهراوییەکان لە سەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆى دهۆک بەڕێوەچوو.

 

لە سەرەتای کۆبونەکەدا د.بڕوا دەستخۆشى لە ئەندامانى بۆردەکە کرد کە لە ماوەیەکى کورتدا توانیویانە دەستکەوتى گەورە لەو بوارەدا بەدەست بێنن کە ماوەى چەندین ساڵە لە زانکۆکان بابەتى چۆنێتى کۆنتڕۆڵکردنى پاشەرۆ ژەهراوییەکان فەرامۆش کرابوو، بەتایبەت لە کۆکردنەوەى زانیارى دەربارەى ماددە ژەهراوییەکان و جەردکردنى ماددە کیمیاوى و بایەلۆژى و...هتد، لەگەڵ دەستنیشانکردنى بەسەرچوون و چۆنێتى و رزگاربوون لەو جۆرە ماددانە.

کۆبونەوەکە جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە دواى کۆکردنەوەى ئەو زانیاریانە دەتوانن رێگەیەکى زانستى بدۆزنەوە بۆ چونێتى هەڵگرتن و دەربازبوون لەو ماددە ژەهراویانە، بەبێ ئەوەى زیان بەخاک و ئاوى کوردستان بگەێنن.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا د. بەختیار کەمال عەزیز وەک سەرۆک و د. فەرەوەردین  شیت وەک جێگرى سەرۆکى بۆردى کۆنتڕۆڵى پاشەرۆ ژەهراوییەکان هەڵبێژردران، لە هەمان کاتدا لێژنەیەکیش بۆ سەرپەرشتیکردنى کاروبارەکانى بۆردەکە لەسەر ئاستى زانکۆ و دەستەکان پێکهات کە دواتر لە رێگەى پێکهێنانى لێژنەى لاوەکیەوە کارەکانیان بۆ ئاستى بەشەکان لە کۆلێژ و پەیمانگەکان شۆڕدەکەنەوە، هەروەک بڕیاردرا بەدەرکردن و بڵاوکردنەوەى نامیلکەى جۆراو بۆ چونێتى هۆشیارکردنەوەو رێنمایکردنى ئەو کەسانەى لەگەڵ ئەو جۆرە ماددانە رۆژانە مامەڵە دەکەن.