خولی دووەمی بەرنامەی KURD-DAAD

وەک ئاگادارن دوا بەوای یاداشتی لێک گەیشتنی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕێکخراوی DAAD  ی ئەڵمانی، پرۆژەی KURD-DAAD گەڵالە کرا ، ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە هاوکاریکردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی بۆ ئەوەی بتوانن لە زانکۆکانی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن. شایەنی باسە خولی یەکەمی پرۆژەی KURD-DAAD بەسەرکەوتووی بەئەنجام گەیەنرا ئێستا کاندیدەکان ئامادەن بۆ سەفەرکردن و دەستپیکردنی کۆرسی زمان.

خۆشبەختانە خولی دوووەمی ئەم پرۆژەیە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە، دوای ئەوەی (43) کاندیدی بەرنامەی تواناسازی داوایان پێشکەش کرد، دوای ئەوەی لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتی ڕێکخراوی (DAAD)  ەوە فۆرمەکان هەڵسەنگێنرا دواجار (36) کاندید پاڵێوران بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.

داواکارین لەو پاڵێوراوانەی لە خشتەی هاوپێچدا هاتووە لەکاتی دیاریکراودا ئامادە بن لە سێنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەددین بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن.

بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم کاندیدانە دەخوازین، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەین کە هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبێت بۆ هاوکاری و ڕێنوێنی کردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی بۆ ئەوەی بتوانن لە باشترین زانکۆکانی دنیا ئۆفەر بەدەست بهێنن و بە سەرکەوتوویی خوێندن تەواو بکەن.

خشتەی هاوپێچ: