نوفمبر 2016

وەزارەتی خوێندنی باڵا: پشوی سەری ساڵ دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە

وه‌زاره‌ت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر زاری وتەبێژی فەرمی پشوەکانی سەری ساڵی لەتەواوی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێم ڕاگەیاند: بەجۆرێک لە رۆژی چوارشەمە ۲٥/۱۲/۲٠۱۹ تاوەکو رۆژی ٥/۱/۲٠۲٠ دەبێتە پشو.
بەهۆی زۆری پرسیاری زانکۆکان لەبارەی ئەو پشوە، کەئایا ئەم پشوە خوێندنی زانکۆکانیش دەگرێتەوە، لەو بارەیەوە د.خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی ڕاگەیاند: ئەو پشوە تەواوی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە.

د.خەتاب ئەحمەد مستەفا وتیشی:  رۆژی چوارشەمە ۲٥/۱۲/۲٠۱۹ تاوەکو رۆژی ٥/۱/۲٠۲٠ دەبێتە پشو لە سەرجەم دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و  زانکۆکان، بە قوتابیان و خوێندکارانیشەوە.