نوفمبر 2016

لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى (٩/١٦) دەوامى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندن دەستپێدەکات

politakinki universty

دوا بەدواى بڕیارى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تایبەت بە ساڵنامەى یەکگرتو بۆ زانکۆکانى کوردستان، ئەنجومەنى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى بڕیاریدا بە دیاریکردنى ڕێکەوتى (١٦/٩/٢٠١٨) وەک یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.

سەبارەت بە دواین کۆبونەوەى ئەنجومەنى زانکۆ، د. ئالان فەرەیون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وتى: لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی ساڵنامەی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩)، بۆ ئه‌وه‌ش بەکۆی دەنگ بڕیاردرا بە جێبەجێکردنی ساڵنامەکە، کە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆمان و زانکۆکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی سیستمی (کریدت) و، کارکردن بۆ پشت بەخۆبەستنی زانکۆکان.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەنجومەنى زانکۆ بڕیاریدا ڕێكه‌وتی (١٦/٩/٢٠١٨) یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی بێت لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ھەروەھا بڕیاریشدرا بەدەستنیشانکردنی ڕۆژەکانی پشو و، کۆتایھێنان بەپرۆسەی خوێندن، بۆ ئەوەش رێکەوتى (٣٠/٦/٢٠١٩) بە کۆتا ڕۆژى پرۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠١٨-٢٠١٩) دەستنیشانکرا.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) هه‌مو هه‌وڵێك دەدات بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له‌ زوترین كاتدا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن و كاتى خوێندنیان بە فیرۆ نەچێت، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌كاتی خوێدا كارئاسانی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆكان و سود وه‌رگرتن له‌ سیستمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خوێندن، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زانكۆكان ده‌توانن زوتر ئه‌كریده‌یتشن وه‌ربگرن، هەروەک لەلایەکى دیکەشەوە ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌كاتی خوێدا وادەکات پرۆگرامەکانى خوێندن لەزانکۆ لەکاتى دیاریکراودا تەواوبکرێت، بەو پێیەى لە ساڵانى رابردوو بەهۆى درەنگ دەستپێکردنى خوێندن نەتوانراوە تەواوى  پرۆگرامەکانى خوێندن تەواو بکرێت، ئەمەش دەبێتە هەنگاوێک بەو ئاراستەیەى لە داهاتودا ئەم گرفتە بەتەواوى چارەسەربێت.