نوفمبر 2016

عەباس ئەکرەم: هەر کاندیدێ بڕوانامەى ساختەى زمان پێشکەش بکات، ناوى دەسڕێتەوە

logoy wezratt11111

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لێکۆلێنەوە لەو بڕوانامانەى توانستى زمانى ئینگلیزى دەکات، کە گومانیان لەسەرە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هەر بڕوانامەیەکى توانستى زمانى ئینگلیزى کە پێشکەش دەکرێ و، گومانى لەسەر هەبێ لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە بەدواداچونى ڕاستى و دروستى بۆ دەکرێ.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى وتى: بەپێیى ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆر بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧)،  دەرکەوت هەر  کاندیدێک بڕوانامەى ساختەى توانستى زمانى پێشکەشکردوە ناوى لە لیستى کاندیدەکان دەسرێتەوەو، ڕێوشوێنى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

عەباس ئەکرەم ڕاشیگەیاند: هەندێ بڕوانامەى تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى نێودەوڵەتیمان بۆ هاتوە کە لە دەرەوەى هەرێمى کوردستان ئەنجامدراوە و گومانیان لەسەرە، بۆیە ئێمەش پەیوەندیمان بە لایەنى پەیوەندار کردوەو چاوەڕێى وەڵامین.