نوفمبر 2016

فەرەنسا ژمارەیەک کورسى خوێندنى ماستەر پێشکەش بەخوێندکاران دەکات

img

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوێندکارانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، کە باڵیۆزخانەى فەرەنسا لە ئێراق/ بەشی هاوکاری و  کەلتوری، ژمارەیەک کورسی خوێندنی باڵا/ ماستەر لە بوارەکانی (ئابوری، یاسا، زانستە ڕامیارییەکان)ى پێشکەش بە خوێندکارانی ساڵی سێیەم و چوارەمی ئەو بەشانەی سەرەوە لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠١٨) کردوە.

بۆیە هەر خوێندکارێکى قۆناغى سێیەم و چوارەم لە کۆلێژەکانى (ئابورى، یاسا، زانستە ڕامیارییەکان) لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان خوازیارى بەدەستهێنانى ئەو کورسیانەى خوێندنە بۆ ساڵى (٢٠١٨) با سەردانى پەیمانگەى فەرەنسى لە شارى هەولێر بکات بۆخۆتۆمارکردن، چونکە لە ڕێکەوتى (٢/١٠/٢٠١٦) دەست بە کۆرسی زمانی فەرەنسی لە ناوەندی کەلتوری لە کونسڵگەرى گشتی فەرەنسا لە هەولێر دەکرێت.

 

وەزارەتەکەمان خوێندکارانى ئەو بەشانە ئاگادار دەکات باشترین کاندیدەکانی کۆرسی زمانی یەکەم، بۆ ماوەی شەش مانگ تا ساڵێک زمانی فەرەنسی دەخوێنن تا بتوانن بچنە ئاستی (B2) لە زمانی فەرەنسی.

 

دواتر و، لە کانونی یەکەمی ساڵی (٢٠١٨) و، لەسەر بنەمای ئاستی زمان و کۆنمرەی زانکۆ، لەلایەن بەشی هاوکاری و کەلتوری لە باڵیۆزخانەى فەرەنسا باشترین کاندید دەستنیشان دەکرێت و پەسند دەکرێ بۆ ئەوەى بتوانێ لە وڵاتى فەرەنسا درێژە بەخوێندنى باڵا/ماستەر بدات.

 

تێبینی:

1.ڕۆژى یەکشەممە (٢٥/٩ تا ٢٩/٩/٢٠١٦) دەرگاى ناوتۆمارکردن بۆ خولى زمان لە پەیمانگەى فەرەنسى لە شارى هەولێر دەکرێتەوە.

2.نرخى بەشداریکردن بۆ کۆرسی زمان بریتیە لە (١٢٠٠٠٠) هەزار دینار .