نوفمبر 2016

ئاگادارییەک بۆ کاندیدانی تواناسازی

 کاندیدانی ئازیزی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەین کە وەرزێکی نوێی خولی زمانی ئینگلیزی لە هەر چوار سێنتەری (زانکۆی سەلاحەددین،زانکۆی دهۆک، زانکۆی کۆیە، زانکۆی سۆران) دەستپێدەکات، ئەو کاندیدانەی بەر نامەی تواناسازی کە تائێستا سەفەریان نەکردووە و خولی زمانی ئینگلیزیان لە ناوەوەی وڵات وەرنەگرتووە دەتوانن لە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن لە یەکێک لەو سێنتەرانەی کە ئاماژەمان پێکردووە.

فۆرمی داخوازی بۆ خۆتۆمار کردن لە سێنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی لە ناوەوەی وڵات

جێگای ئاماژەپێکردنە کە پرۆژەی کۆرسەکانی زمانی ئینگلیزی لە ناوەوەی وڵات دەسپێشخەرییەکی سەرکەوتووی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە، ئەم پرۆژەیە هەلی گونجاو دەرەخسێنێت بۆ کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی کە بەر لە سەفەرکردنیان بۆ ماوەی (٦ مانگ) کۆرسی زمان وەربگرن و لەڕووی توانستی زمان و کەلتوورییەوە ئامادەبکرێن بۆ دەستپێکردنی خوێندن لە دەرەوەی وڵات، هەروەها کاندیدەکان لە ناو کۆرسەکەدا هەلیان بۆ دەڕەخسێت کە بەشداری دوو تاقیکردنەوەی ستانداردی توانستیی زمانی ئینگلیزی بکەن.